AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٩ ٠٨:٤٥

عەبدولمالک ئەلحەوسی:

ئەمریکا بەرپرسە لە تیرۆری زانانی ئێرانی

ئەمریکا بەرپرسە لە تیرۆری زانانی ئێرانی

سکرتێری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن رایگەیاند: ئەمریکاییەکان نایانەوێت ئۆممەتی ئێمە زانستێکی هەبێت کە یارمەتی بدات بۆ پێشکەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولمالک بەدرەدین حەوسی ،سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن رایگەیاند: ئەمریکا نایەوێت ئۆممەتی ئێمە زانستێکی هەبێت کە سەریبخات و بۆیە هەزاران زانای ئێرانی و وڵاتانی دیکەی کردۆتە ئامانج.

وتیشی: ئەمریکا هەزاران زانا و کەسایەتی زانکۆیی لە بەشی پیشەسازی ئێران، عێراق و دیکەی وڵاتان کردۆتە ئامانج.

راشیگەیاند: ئەمریکا هەوڵ دەدات تاکوو توانایی بەرگری وڵاتانی ئێمە لەناو ببات، هەروا کە لە یەمەنی پێش شۆڕشی 21 ی سپتامبر ئەمە روویدا.

ئەوان بۆ گورز وەشاندن لە پڕۆژە بزووتنەوە تەوەرەکان لە ئۆممەتی ئێمە هەوڵ دەدەن، بەو شێوە کە لە لوبنان، فەلەستین، عێراق ، سووریا و ئێران دەیبینین. لە بەرانبەردا پشتیوانی دەکەن لە رژێمە دیکتاتۆرەکانی وەک سعودیە، ئیمارات و بەحرەین.

News ID 45134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha